سەرۆکی پاریس پەیوەندی بە پێرێزەوە کردووە و لەبارەی ڕامۆسەوە ڕاستیەکانی درکاندووە

ناسڕ خلێفی ڕەتیدەکاتەوە، یانەی پاریس سانت جێرمان پەیوەندی بە ڕامۆسەوە کردبێت

خاوەن و سەرۆکی یانەی پاریس سانت جێرمان، ناسڕ خلێفی پەیوەندی بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە و هەواڵ و زانیاری میدیاکانی ئیسپانیا بە نادروست لە قەڵەمداوە.

ڕۆژنامەنوسانی پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی لە کۆتا پڕۆگرامدا بڵاویانکردبووەوە، کە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانت جێرمان لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بەستووە، ئاماژەیان بە ڕێککەوتنێک کردبوو لەنێوان یاریزانەکە و ئیدارەی یانە تاوەکو لە ساڵی داهاتوو کاپیتانۆ لەگەڵ مێسی لە خولی فەرەنسا یاریبکەن.

ڕۆژنامەی مارکا لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەوە ئاشکرایکردووە، ناسڕ خلێفی پەیوەندیەکی دۆستانەی توندوتۆڵی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەیە، بۆیە پەیوەندی بە بەرپرسانی یانە ئیسپانیەکەوە کردووە و دووپاتیکردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕامۆس پەیوەندی پێکنەهێناوە و ژێر بەژێر کارێکی وەها بەرانبەریان ناکات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید دوو ئۆفەریان خستووەتە بەردەم ڕامۆس، یەکەمیان نوێکردنەوەی بۆندەکەی بۆ یەک وەرز بەهەمان موچە، دووەمیان واژووکردنی گرێبەستێکە بۆ دوو وەرز بە لێبڕینی لەسەدا 10وە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەگەڵ کەسیاندا نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان…
Total
0
Share