مباپێ لە تەمەنی 22 ساڵیدا لە مێسی و کریستیانۆ باشتر دەرکەوتووە

مباپێ لەتەمەنی 22 ساڵیدا لە مێسی و کریستیانۆ باشتر دەرکەوتووە

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، بە تۆمارکردنی هاتریک بەرانبەر یانەی بەرشلۆنە توانی لە ململانێی باشترین لاوانی گۆڵکار بە درێژایی مێژووی تۆپی پێی ئەوروپا پێش مێسی و کریستیانۆ بکەوێت.

ئاسکە فەرەنسیەکە تەمەنی 22 ساڵە و تاوەکو ئێستا لە کۆی 41 ڕوبەڕوبوونەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توانیویەتی 24 گۆڵ و 16 ئەسیست تۆماربکات.

لە هەمان تەمەندا (22 ساڵ)، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە لە 33 یاریدا بەشداریکردووە و 17 گۆڵ و حەوت ئەسیستی تۆمارکردووە، کریستیانۆی ناسراو بە کوڕە ناوازەکەی پۆرتوگال پێویستی بە تێپەڕاندنی 26 یاری بووە بۆ بەشداریکردن لە خولی یانە پاڵەوانەکان و لەگەڵ گەیشتنی بە یاری ژمارە 30 بۆ یەکەمجار لە 2007 بەرانبەر ڕۆما دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

ڕێژە و داتاکانی مباپێ بەرانبەر مێسی و کریستیانۆ لە تەمەنی 22 ساڵیدا

مباپێ لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان 16 گۆڵی تۆمارکردووە و هێشتا زۆری لەبەردەمدا ماوە بۆ تۆمارکردنەوەی ڕیکۆردە مێژووییەکانی پوڵگا و دۆنی پۆرتوگال.

کریستیانۆ لە تەمەنی 36 ساڵیدا توانیویەتی 134 گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکان تۆماربکات و ببێتە گۆڵکاری مێژوویی خولەکە، پاشان مێسی دێت بە تۆماری 119 گۆڵ، هەروەها لە نێوان ئەم دوو یاریزانەدا 11 خەڵاتی باڵۆندۆر دابەشکراوە و کریستیانۆ بەتایبەت پێنج جامی چامپیۆنزی بەرزکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بارنێت بۆ مۆرینیۆ: کێشەی بەیل چییە؟ بەشی هەموو ژیانی پارەی هەیە

بابەتی دواتر

دژی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر هەرێم لە بەغداد خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share