ئەستێرەیەكی گەورە لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرشلۆنەیە

ئەگەر یانەی بەرشلۆنە لە كڕینی ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری دۆرتمۆند شكستی هێنا، بۆند پێشكەشی لۆكاكۆ دەكات.

ئامانجی سەرەكی یانەی بەرشلۆنە كڕینی هالاندی هێرشبەری دۆرتمۆندە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆكانی لەگەڵ مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانە نەرویجییەكە دەستپێكردووە.

بەڵام شانبەشانی بەرشلۆنە چەند یانەیەكی تر هەوڵ بۆ كڕینی هالاند دەدەن و دۆخەكەیان قورسكردووە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكان (سپۆرت و مۆندۆ) ئەگەر یانەی بەرشلۆنە لە كڕینی هالاند شكستی هێنا، گرێبەست پێشكەشی لۆكاكۆ دەكات.

لۆكاكۆ لەگەڵ چێڵسی كێشەی هەیە و چەند جارێك ڕەخنەی لە شێوازی یاریكردنی تۆخێلی ڕاهێنەر گرتووە.

تا ئێستاش وەك پێویست نەیتوانیوە بونی خۆی بسەلمێنێت و زۆربەی كات لەسەر كورسی یەدەگ بەڕێدەكات.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: هێرشەكەی هەولێر پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى سه‌روه‌ريى عێراقە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر هەولێر دەستدرێژییە بۆسەر هەموو کورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share