ئێران پووچەڵكردنەوەی هەوڵی هاككردنی هەزاران وێستگەی سووتەمەنی ڕاگەیاند

هێرشێكی ئەلیكترۆنیی بەرفراوان كرایەسەر وێستگەكانی سووتەمەنی لە ئێران و هەوڵی هاككردنی 4300 بەنزینخانە درا.

ئەبولحەسەن فەیروز ئابادی، ئەمینداری “ئەنجومەنی باڵای ئاسمانی گریمانەیی” لە ئێران ڕایگەیاند، هێرشێكی بەرفراوانی هاككردن كرایەسەر 4300 وێستگەی سووتەمەنی، بەڵام كۆنترۆڵكرا.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی هێرشەكەوە بەشێكی زۆر لەو بەنزینخانە و وێستگانە لەكاركەوتوون و بەرپرسەكە هیوایخواست ئەمڕۆ چوارشەممە دۆخەكە ئاساییبكرێتەوە و وێستگەكان بكەونەوەكار.

ئەمینداری “ئەنجومەنی باڵای ئاسمانی گریمانەیی” لە ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “پێدەچێت هێرشە ئەلیكترۆنییەكە لە دەرەوەی ئێرانەوە بەرپاكرابێت هاوشێوەی ئەو هێرشەی پێشتر كرابووەسەر سیستمی هێڵەكانی شەمەندەفەر لە ئێران، بەڵام دوایین ڕاپۆرت لەبارەی ئەو هێرشەوە لەماوەی 7 بۆ 10 ڕۆژدا ئاشكرادەكرێت”.

بابەتی پێشتر

هێرشەكەی شارەبان پەڕییەوە بۆ شەڕی نێوان شیعە و سوننە

بابەتی دواتر

سوپای توركیا هێزی سەربازیی بەرەو ئیدلب گواستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share