سوپای توركیا هێزی سەربازیی بەرەو ئیدلب گواستەوە

سوپای تورکیا هێزێکی سەربازیی گەورەی بە کەرەستە و چەکی قورسەوە گواستەوە بۆ ئیدلب.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، سوپای تورکیا هێزێکی سەربازیی گەورە، کە پێکهاتووە لە 200 ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەرەستە و چەکی قورس، گواستووەتەوە بۆ ناو خاکی سوریا و لە چیای زاویە و ڕۆژئاوای ئیدلب بڵاوەیپێکردوون.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییانە بە دوو گروپ لە دەروازەی سنووریی “خربت ئەلجۆز”ــەوە لەماوەی یەک کاتژمێردا هاتوونەتە ناو خاکی سوریا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ پەرلەمانی توركیا ماوەی مانەوەی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی لە سوریا و عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵی دیكە درێژكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر سنوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
زیاتر ببینە

داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی گەیەندرایە سودانی

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داواكاریی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانیمان گەیاندە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share