تاڵیبان و ئێران ڕێككەوتنێكیان واژووكرد

وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران ڕێككەوتننامەیەكی بازرگانییان واژووكردووە، کە تیایدا کۆتایی بە کۆسپەکانی بازرگانی نێوان هەردوولا دەهێنێت.

زەبیحوڵڵا موجاھید، وتەبێژی تاڵیبان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەتی ئەفغانستان لەگەڵ ئێراندا لەسەر چەند بابەتێك بۆ ئەنجامدانی ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ڕێککەوتننامەکە لە 16 بەند پێکھاتووە و ئامانج لێی کۆتاییھێنانە بە کۆسپەکانی بەردەم بواری بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

زەبیحوڵڵا موجاهید باسی لەوەشكردووە، بەپێی ڕێككەوتنە نوێیەكەی نێوانیان، فراوانکردنی ڕێگاکانی نێوان ئەفغانستان و ئێران، نوێکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە گومرگ و لێکۆڵینەوە لە گرفتەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە خۆدەگرێت.

بەوتەی وتەبێژەكەی تاڵیبان، هەر لە ڕێككەوتنەكدا لەسەر پرسەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پشکنینی کۆرۆنا بۆ شۆفێرە ئەفغانییەکان، سوتەمەنی، ئاسانکاری ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەندروستی و گەشتوگوزار لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ڕێككەوتوون.

بابەتی پێشتر

كاسیمێرۆ لە ڕیزی هەڵبژاردەی بەرازیل دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی لە ڕانیە 300 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share