گروپە چەکدارییەکانی فەڵەستین سوپاسی خامنەیی دەکەن

دەستپێکردنەوەی گرژییەکانی فەڵەستین، وەک چۆن بە دەستی فەڵەستینییەکان نەبوو، ڕەنگە کۆتاییەکەشی وڵاتانی دیکە دیاریی بکەن، گرژییەکان لە “ڕۆژی جیهانیی قودس” دەستیپێکرد، کە داهێنەرەکەی ئێرانە، ئێستاش گروپە چەکدارییەکانی فەڵەستین سوپاسی عەلی خامنەیی دەکەن بۆ پشتگیریكردنیان.

میدیاکانی ئێران ئاشکرایدەکەن، ژمارەیەک گروپی چەکداری فەڵەستین، نامەیان بۆ عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناردووە و سوپاسیان کردووە لەپای پشتگیریی وڵاتەکەی لە شەڕی ئەمدواییەی غەززە.

گرژییەکانی ئەمساڵ لە “ڕۆژی جیهانی قودس”ەوە سەرچاوەی گرت، کە دەکاتە کۆتا هەینیی مانگی ڕەمەزانی هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش جگە لە فەڵەستین خۆی، لە ئێران و عێراق و لوبنان یادی کرایەوە.

فەڵەستینییەکان وەک چۆن خۆیان ڕۆژی جیهانیی قودسیان دیارینەکردووە، ئاواش هەڵگیرساندنی شەڕەکەش بەدەستی خۆیان نەبوو، دوور نییە ڕاگرتنی شەڕەکەش لەسەر خواستی ئەوان نەچێتە پێشەوە.

پێنج گروپی چەکداری فەڵەستینی نامەیان بۆ عەلی خامنەیی ناردووە و سوپاسیان کردووە، لەپای “گەرموگوڕیی ئەمساڵیان لە ڕۆژی جیهانی قودس”دا و ئەو پشتگیرییەی لە فەڵەستینیان کردووە.

لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان بۆماوەی سێ هەفتە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و زۆرێك لە وڵاتانی دیكە داوای ئاگربەست دەکەن، بەڵام ئاماژەکانی شەڕ وای نیشاندەدەن، ئاگربەست زۆر نزیك نەبێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوە بۆ شەش پرۆژە یاسا دەكات

بابەتی دواتر

بانكی ڕافیدەین قەرزی 50 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share