هێرشەكەی شارەبان پەڕییەوە بۆ شەڕی نێوان شیعە و سوننە

ژمارەی قوربانییانی هێرشە تیرۆریستییەكە و كاردانەوەكانی دواتری شارەبان بۆ زیاتر لە 30 كەس بەرزبووەوە، باس لە كاردانەوەی گوندێكی شیعی دەكرێت بەرامبەر یەكێك لە گوندە سونییەكانی دراوسێیان.

تەندروستیی دیالە ئاماری نوێی قوربانییانی هێرشە تیرۆریستییەكەی شەوی ڕابردوو و كاردانەوەكانی دواتری بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارە نوێكەی تەندروستیی دیالە، قوربانییانی هێرشەكە بەرزبووەتەوە بۆ 15 كوژراو و 17 بریندار.

شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردبووە سەر گوندی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای شارەبان، 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بەڵام ئەمڕۆ میدیا عێراقییەكان باس لە هێرشی پێچەوانە و پەرچەكرداری هاوڵاتییانی گوندی ڕەشاد دەكەن، بەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان كردووەتە سەر گوندی “نهر الامام” و چەند خانوویەكیان سووتاندووە.

ئەمە جگە لەوەی بەپێی میدیا عێراقییەكان، چەكداری نەناسراو، دیار نییە دانیشتووانی گوندی ڕەشاد بن یان نا، چەند كەسێكیان لە گوندی نهر الامام كوشتووە.

گوندی ڕەشاد دانیشتووانەكەی شیعە مەزهەبن، لەكاتێكدا گوندی نهر الامام سوننەنشینە.

بابەتی پێشتر

لوتكەكەی گلاسكۆ دوایین هەلە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان<br>نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لەبارەی قەتیسبوونی گەرماوە دوورە لەڕێگەی ڕاست

بابەتی دواتر

ئێران پووچەڵكردنەوەی هەوڵی هاككردنی هەزاران وێستگەی سووتەمەنی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share