// ئێمە گفتوگۆمان كردووە لەگەڵ پزیشكەكان، دوودڵی پێكانی یاریزانەكانین، پێدری تووشی پێكان بووەتەوە و كاتی گەڕانەوەی ئاراوخۆ و دێمبیلی دیارنییە
// ئێمە پێویستمان بە دێمبیلی-یە و دەمانەوێت بمێنێتەوە، هەوڵ دەدەین بە شێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین
// ئێمە لە باشكردنی دۆخی یاریكردنمان نزیكین، دەزانم ئەنجامی كلاسیكۆ ناخۆشبوو
// دەمەوێت چێژ ببینم لە ڕاهێنەرایەتیم
// دەزانم لە بەرشەلۆنە پێویستە هەمیشە براوە بیت، بەڵام تیپەكە دەتوانێت وەڵامدانەوەی هەبێت
// هەندێ شت وەك ڕاهێنەر پێم ناخۆشە، بەڵام پێشم خۆشە لەگەڵ یاریزانەكان بم و شیكردنەوە بۆ یارییەكان بكەم، حەزم لە كەشێكی دڵگیرە
// لە كلاسیكۆ ئەنجامەكە بەو جۆرە نەبوو كە حەزمان پێبوو، بەڵام كەشی یارییەكە خۆش بوو، بەتایبەت كە هاندەران گەڕانەوە یاریگا
// دیپای باش دەناسم، بەڵام لە چەند یاریی ڕابردوودا یەكلاكەرەوە نەبوو، دەبێت دۆخەكە وا لێبكەین باش یاریی بكات
// فاتی هەستی بە ئازار كردووە، بەڵام لەهەمان شوێنی پێشوودا نەبوو
// ئێستا ئەگوێرۆ لە دۆخێكدایە كە توانای هەیە سەرەكی بێت و ٩٠ خولەك بەشداری بكات