لێدوانی ئەنچلۆتی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

// ئۆساسۆنا تیپێكی باشە و بە باشیش بەرگری دەكەن، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی یارییەكە بكەین.

// لەو ڕەخنانە تێدەگەم كە لە تیپەكەم دەگیرێن، ڕاستە ئێمە یارییەكی باشمان بەرامبەر بەرشلۆنە نەكرد، بەڵام یارییەكی زیرەكانەمان ئەنجامدا

// هەمیشە دوای ڕاهێنانەكان ورەی ئەو یاریزانانە بەرزدەكەمەوە كە كەم یاری دەكەن، تا بەردەوام ئامادەبن.

// ئەوەی پێی سەرسامم لە ڤینیسیۆس-دا ئەوەیە كە بەردەوام هەوڵ دەدات و بێهیوا نابێت، ئێستا هەموومان كوالێتیی ئەو یاریزانە دەبینین، هەلی گۆڵی زۆر دروستدەكات و پێویستیشە سوودی زیاتر لە تۆپەكانی وەربگیرێت

// ڤینیسیۆس هێشتا یاریزانێكی لاوە و ئەزموونی كەمە، پێویستە سەرنجی تەواوی لەسەر تۆپی پێ بێت و گرنگی بە توڕەبوونی هاندەران نەدات

// هازارد دۆخەكەی ڕوونە، دەتوانێت وەك هێرشبەری دووەم یاخود یاریزانی باڵ یاریی بكات، ئێستا ئامادەیە بۆ یاریكردن، كێشەكە ئەوەیە من یاریزانێكی ترم خستۆتە پێش ئەوەوە، پێویستە لە كاركردن بەردەوام بێت تا كاتی خۆی دێت

// گاریس بەیل لە ڕاهێنانكردن بەردەوامە و پێموایە هەفتەی داهاتوو دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن

// هازارد تووشی پێكانی زۆر بووە، بەڵام دڵنیام زۆر بە باشی دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی ڕیاڵ مەدرید

// پەیوەندیم لەگەڵ ڤینیسیۆس وەك پەیوەندیم لەگەڵ هەموو یاریزانەكانی ترە، دەمەوێت سەرنج بخاتە سەر یاریی تۆپی پێ، چونكە هەموو هۆكارەكانی سەركەوتنی هەیە

بابەتی پێشتر

زیانەکانی ترس و دڵەڕاوکێ لەسەر جەستە چین؟

بابەتی دواتر

لێدوانی كومان پێش یارییەكەی ڕایۆڤاییكانۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“نەوت شەڕی مێسی بردەوە”

یانەی هیلاlی سعوودی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ لیۆنێل مێسی-دا کردووە و بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ڕادەگەیەنێت. جوسێپ ماریا…
Total
0
Share