یاریزانانی بەلجیکا داوای هێنری-یان کردووە

سەرەڕای دەستلەکارکێشانەوەی ڕۆبێرتۆ مارتینێز لە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا، تاوەکو ئێستا هیچ ڕاهێنەرێک لە جێگەی دەستنیشان نەکراوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا داوای (C.V) لەو ڕاهێنەرانە کردووە، کە حەزیان بە وەرگرتنی پۆستەکەیە، چەندینێکی وەک لویس ڤان گال و میشێل پرودۆم-یش پاڵێوراون، بەڵام یاریزانانی پێکهاتەی “شەیتانە سوورەکان” بۆچوونێکی جیاوازیان هەبووە.

بەرپرسانی فیدراسیۆنی بەلجیکا ڕای ئەستێرە گەورەکانیان وەرگرتووە، هەریەک لە لوکاکو، تۆبی ئاڵدەرڤێرڵد، کۆرتوا داوایانکردووە پۆستەکە بە تێری هێنریی فەرەنسی بدرێت.

ئەستێرە گەورەکانی بەلجیکا پێیانوابووە، هێنری بەوپێیەی یاریدەدەری ڕاهێنەربووە خاوەنی ئەزموون و کەسایەتییەکی بەرزە، سەرجەم یاریزانان خۆشیاندەوێت.

هێنری لە ساڵی 2016 بۆ 2018 یاریدەدەری ڕاهێنەری بەلجیکا بووە، پاشان لە یانەکانی مۆناکۆ و مۆنتڕیاڵ کاریکردووە، دواجار لە ساڵی 2021 گەڕایەوە و لەگەڵ ڕۆبێرتۆ مارتینێز وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری بەلجیکا دەستبەکاربووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گوێرۆ وازده‌هێنێت؟ ڕۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسانی به‌رشلۆنه‌ دوو ڕای جیاوازیان هه‌یه‌

چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی بیانی له‌ چه‌ند کاتژمێری ڕابردوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، که‌ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له‌ دۆخێکی ته‌ندروستیی ناجێگیردایه‌ و هه‌فته‌ی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
Total
0
Share