فیۆرنتینای نرخی ئەمرابتی دیاریکرد

دوای درەوشانەوەی لە مۆندیالی 2022، سوفیان ئەمرابتی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب ناوبانگی پەیداکرد و لە ئێستادا لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لاریپوبلیکا”ی ئیتاڵی، فیۆرنتینا دەزانێت کە لەم بارودۆخەدا بەردەوامبوونی سوفیان ئەمرابت مەحاڵە، بۆیە نرخەکەیان بۆ یانە کڕیارەکان دیاریکردووە، بەلایەنی کەمەوە دەیانەوێت 50 ملیۆن یورۆی کاش بە ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی بەدەستبهێنن.

یانەکانی لیڤەرپوڵ، تۆتنهام، پاریس سان جێرمان لە پێشەنگی یانە داواکارەکانی ئەمرابت-دان، چەندین یانەی دیکەی وەک بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونش-یش چاوەروانی دەرفەتی گونجاون بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانیان.

سەرچاوە نزیکەکان لە خێزانی ئەمرابتەوە پشتڕاستیانکردووەتەوە، کە یاریزانەکەی مەغریب حەزی بە یاریکردنە لە یانەی لیڤەرپوڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share