فەرمی.. ڕوسیا بە هاوکاریی تورکیا داوای یورۆی 2028 و 2032 دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ “یوێفا” لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکراکردووە، کە دۆسییەکانیان بۆ سازکردنی هەردوو پاڵەوانێتیی یورۆی 2028 و 2032 پێشکەشکردووە.

“یوێفا” ئاشکرایکردووە، لەلایەن وڵاتانی ئینگلتەرا و ئێرلەندای باکوور و ئێرلەندا و سکۆتلەندا و وێڵزەوە داواکاری پێشکەشکراوە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ڕێکخستنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2028، واتە سەرجەم وڵاتانی بەریتانیا بە یەک پاکێج دۆسیەی خۆیان پێشکەشکردووە.

لەبەرامبەردا، ڕوسیا بەهەمان شێوە بە هاوکاریی تورکیا داواکاریی خۆیان بۆ سازکردنی یورۆی 2028 و 2032 پێشکەشکردووە، هەروەها ئیتاڵیا بە تەنها داوای مافەکانی ڕێکخستنی یورۆی 2032ی کردووە.

لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ئاماژەی کردووە بەوەی، لە مانگی ئەیلوولی 2023 ناوی ئەو وڵاتانە ئاشکرادەکات، کە مافەکانی ڕێکخستنی هەردوو پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێناوە.

شارەزایان پێیانوایە، ڕوسیا و تورکیا سەرکەوتوو نابن لە هەوڵەکانیان، بەوپێیەی ڕوسیا بەهۆی لەشکرکێشی بۆسەر ئۆکرانیا سزادراوە و لە نێوەندە سیاسی و وەرزشییە ئەوروپییەکاندا سڕکراوە.

بابەتی پێشتر

(NBA) جۆردان پۆڵ کۆتایی بە زنجیرە دۆڕاندنەکانی واریەرز هێنا

بابەتی دواتر

ئیمپراتۆرییەتی شێخ مەنسوور لە 10وە بۆ 11 فراوان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share