(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بەرانبەر (19)ی ڕیزبەندی دوو خاڵی لەدەستدا

لیڤەرپوڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگ مایەوە، بەڵام دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ یەکسانبوونێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد.

لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوونی بەرانبەر یانەی وێست برۆمیچ ئالبیۆن تۆمارکرد.

گۆڵەکەی ڕێدز لە خولەکی 12 لەلایەن سادیۆ مانێ و گۆڵەکەی وێست برۆمیچ لە خولەکی 82 لەلایەن سیمی ئاجاییەوە تۆمارکران.

یەکسانبوونی لیڤەرپوڵ لە ڕۆژانی بۆکسینگ دەی-دا ئاسایی نەبوو، بەڵکو دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا و بە (32) خاڵەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ دەمێننەوە و سبەیشەو، دووشەممە بە بردنەوەی یانەی ئێڤەرتۆن و لیستەر سیتی ناچاردەبن پلەی یەکەم لەگەڵ ڕکابەرەکانیان بەشبکەن.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی لەکۆی 15 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) گەیاندە 32 خاڵ و لە پلەی یەکەمدا بەردەوامبوون، لە بەرانبەردا یانەی وێست برۆمیچ لە پلەی 19 بە هەشت خاڵ جێگیربوو.

ئەنجامی یارییەکانی تر:

لیدز یونایتد 1-0 بێرنڵی

وێستهام یونایتد 2-2 برایتۆن

بابەتی پێشتر

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بەدواداچوون بۆ كێشەی جوتیارە نمونەییەكە دەكات

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارێكی كازمی بڕیاری كۆتایی حكومەت سەبارەت بە بەهای دۆلار ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share