ژمارەی قوربانیانی هێرشەكەی داعش بۆسەر قەزای شارەبان زیادیكرد

لە هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندێكی پارێزگای دیالە 12 كەس كوژران و شەش كەسی دیكەش برینداربوون، كە ژمارەیەكیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر گوندی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە، بەهۆیەوە 12 كەس كوژراون و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.

لەنێو كوژراوەكان ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییان هەن.

لەبارەی هێرشەكە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتێكدا نووسیویەتی، “ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی خەڵکی ئێمەی لە دیالە بەئامانج گرتووە هەوڵێکی چەپەڵە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامیی وڵاتەکەمان، بۆیە ئەو ڕووداوە دەخوازێت هەمووان یەکڕیزبن و پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکان بکەن، هەروەها دەخوازێت بۆشایی و ناکۆکیی نێوان لایەنەکان نەهێڵرێت و مەترسییەکانی تیرۆریش بەکەم سەیرنەکرێن”.

سەرۆك كۆمار داواش دەکات هەوڵی نیشتمانییانەی دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامی هەبێت بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش لەهەموو ناوچەکاندا.

بابەتی پێشتر

فراکسیۆنی گۆڕان داوای سزادانی جەلال پەرێشان دەکات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ بایدن: F-16 بە تورکیا مەفرۆشە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە…
Total
0
Share