شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان دوای ڕوسیا سەردانی ئەمریکا دەکەن

شاندێکی  بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوای سەردانەکەیان بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، سەردانی واشنتن دەکەن و بەدوای چارەسەرەوەن بۆ دۆخی ڕۆژئاوا.

شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات و نەزیرە گۆریا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی جزیرە و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی مەدەنی ڕۆژئاوا پێکهاتوون.

ئەو بەرپرسانەی ڕۆژئاوای کوردستان لە مۆسکۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا کۆبوونەتەوە و باسیان لە قەیرانەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، بەتایبەت مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی مەدەنی، بەهۆی هێرشی بەردەوامی سوپای تورکیاوە.

سەردانەکەی بەرپرسانی ڕۆژئاوا بۆ ڕوسیا لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بوو، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی سوریا و پەیوەندی نێوان ڕۆژئاوا و حکومەتی سوریا.

بڕیارە شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان باسی چەند ڕێگا چارەیەکی سیاسی بکەن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

ڕۆژئاوای کوردستان سەرەڕای مەترسییەکانی داعش لە باشوری ڕۆژئاوا، سوپای تورکیاش بەردەوام مەترسی بۆ دروستکردووە، چونکە ڕۆژانە دەیان گوند لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێن، هاوکات کەمی ئاوی خواردنەوە و گرتنەوەی ئاوی ڕوباری فورات یەکێکی دیکەیە لە قەیرانەکانی ئێستای ڕۆژئاوا.

بابەتی پێشتر

تاوتوێی بەربەستەکانی بەردەم خانەنشینی پێشمەرگە لە بەغداد دەکرێت

بابەتی دواتر

بڕوادەکەیت ئەمە مێروو بێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share