سبەی حزبی شیوعی كۆنگرە دەبەستێت

لۆگۆی حزبی شیوعی كوردستان

بڕیارە سبەی “حزبی شیوعی كوردستان” كۆنگرە ڕێكبخات و ئەندامێكی سەركردایەتیی حزبەكە دەڵێت، بە بەشداریی نوێنەرانی هەڵبژێردراو لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە پێش نیوەڕۆی سبەی كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعی لە شاری هەولێر دەستپێبكات.

عوسمان زیندانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كۆنگرە بە ڕێوڕەسمێكی كراوە بە بەشداریی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكان دەستپێدەكات.

وتیشی، “سكرتێر و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و نوێنەرانی هەڵبژێردراو لەسەر ئاستی كۆمیتەی پارێزگاكانی حزب ئەندام دەبن لە كۆنگرەدا”.

لە كۆنگرەكەدا ڕەوشی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، ڕاپۆرتەكانی پەیڕەوی ناوخۆ و ڕێكخراوەیی و چالاكییەكان دەخرێنەڕوو و هەڵسەنگاندنیان بۆدەكرێت، بەرپرسەكەی حزبی شیوعی وای وت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوا تەوەريش تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی كۆمیتەی ناوەندی و سەركردایەتیی حزب بۆ قۆناغی داهاتوو.

دەربارەی ئەوەی ئایا لەم كۆنگرەیەدا سكرتێری حزبەكە دەگۆڕدرێت؟، عوسمان زیندانی وتی، “ئەوەیان دەمێنێتەوە بۆ ڕۆژانی كۆنگرە و بڕیاری سكرتێری ئێستا و هێشتا ئەو پرسە یەكلانەكراوەتەوە”.

حزبی شیوعی كوردستان لە ساڵی 1993 ڕاگەیەندرا، پاش گۆڕینی ڕێكخراوی هەرێمی كوردستانی حزبی شیوعیی عێراق بۆ حزبێكی سەربەخۆ و لەماوەی ڕابردوودا شەش كۆنگرەی گرێداوە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان

بابەتی دواتر

سۆڵشایەر بەردەوامبێت یان بڕوات، یونایتد سێ یاریزان دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ھەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک…
Total
0
Share