سۆڵشایەر بەردەوامبێت یان بڕوات، یونایتد سێ یاریزان دەکڕێت

ڕاپۆرتەکانی هەواڵ ئاماژەیانکردووە، مانچستەر یونایتد پلانی بۆ کڕینی سێ یاریزان لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 داڕشتووە.

تۆڕی “فیچاجێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد بەبێ گوێدانە داهاتووی ئولی گۆنار سۆڵشایەر، لە ئەگەری بەردەوامبوونی، یاخود دوورخستنەوەیدا هەوڵەکانیان لە میرکاتۆی زستانە بەئاراستەی سێ یاریزان دەبێت.

بەپێی سەرچاوەکە، سێ یاریزانی داواکراو بریتین لە: نیکۆلا بارێلا (ئینتەر میلان)، فیدریکۆ کیێزا (یوڤانتۆس)، کیران تریپیێر (ئەتلەتیکۆ مەدرید).

شەیتانە سوورەکان لە هاوینی 2021 هەوڵیاندا کیران تریپیێر بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام بەهۆی پێداگریی یانە ئیسپانییەکەوە گواستنەوەکە شکستیهێنا، لە بەرامبەردا نرخی فیدریکۆ کیێزا لەلایەن یوڤانتۆسەوە بە زیاتر لە 90 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە، هەروەها نیکۆلۆ بارێلا لەلایەن ئینتەر میلانەوە نەخراوەتە لیستی فرۆشتنەوە.

بابەتی پێشتر

سبەی حزبی شیوعی كۆنگرە دەبەستێت

بابەتی دواتر

لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كچێكی ڕفاندبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share