تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) داواکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، لەبنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئێرانە و بەڕەگەز کوردە، لەساڵی 2017 کەسێکی کوشتووە لە شاری (خانی-پیرانشهر) لە وڵاتی ئێران، دواتر هەڵاتووە بۆ هەرێمی کوردستان، فەرمانی گرتنی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بۆ دەرچووە.

باس لەوەش دەکات، تۆمەتبارەکە ناوی (ف.ج.ک)ە، لەدایکبووی 1988ە، بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵخۆشین بەوەی زیاتر پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داناوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ زاهیر رەعد، جێگری سەرۆکی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەران: حکومەتی هەرێمی کوردستان حەزدەکات قەرزەکان زۆربێت بۆ ئەوەی نەیداتەوە

وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە. ژین عەبدوڵا،…
Total
0
Share