سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ھەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات لە ھەندێک ناوچەی شاخاوی نمە باران ببارێت.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای ھەولێر ھەور و سبەیش لەنێوان پەڵەھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکاندا ھەیە.

جگە لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك-یش هەیە، بەڵام لە سلێمانی و كەركوك ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت.

ئەمڕۆش ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 36، دھۆک 34، سلێمانی 32 و لە کەرکوکیش 38 پلە دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەرێم: دەبێت هەموو لایەک ئاراميی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزین

بابەتی دواتر

سەركونسوڵی ئێران باس لە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share