دایكێك لەكاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی منداڵەكەی خنكا

لە سۆران ژنێك دوای ئەوەی منداڵەكەی دەكەوێتە ئاوەوە لە هەوڵی ڕزگاركردنیدا خنكا، بەڵام منداڵەكەی ڕزگاركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی خنكان لە ڕووباری چۆمان ئاگاداركراینەوە.

دەشڵێت، بەر لەوەی تیمەكانیان بگەنە شوێنی ڕووداو، تەرمى قوربانییەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە دەرهێنراوەتەوە، كە ژنێكە بە ناوی (فظا على ناصر) لەدایکبووى ساڵى (1979) و بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووى ڕانیە.

قوربانییەكە لەگەڵ كەسوكاریدا بەمەبەستى گەشت و سەیران ڕووى لەو ناوچەیە کردبوو، دوای ئەوەی منداڵەکەى کەوتۆتە ناو ڕووبار، بەمەبەستی ڕزگارکردنى بەدوایدا خۆی فڕێداوە و خنکاوە، منداڵەکەشى ڕزگارکراوە، وەك ئەوەی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی پێداوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا حەوت هاوڵاتی لە ڕووبارەکانی سنووری سۆران خنكاون.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی پێشوو: باشترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: لە کۆتایی ئەم مانگەوە وەرگرتنی منداڵان بۆ پۆلی یەکی بنەڕەتی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share