وێنە.. تیپی هونەری میللیی سلێمانی لە فێستیڤاڵی کەلتووریی ئەرمینیا

بەشی کەلەپوور و تیپی هونەری میللیی سلێمانی بە بانگهێشتی فەرمی بەشداری لە فێستیڤاڵی کەلتووریی ئەرمینیادا کرد.

فێستیڤاڵەکە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە ئەرمینیا بە بەشداریی چەندین وڵاتی جیهان بەڕێوەچووە، و ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە فێستیڤاڵەکەدا نوێنەرانی وڵاتان بە چەند چالاکییەک گوزارشتیان لە کەلتوور و پۆشاكی كەلەپووریی وڵاتەكانیان کرد.

لەو بارەیەوە میدیا ڕەئوف قادر، بەڕێوەبەری بەشی کەلەپوور و تیپی هونەری میللیی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەشداریی ئێمە چ وەکو کورد چ وەکو بەشەکەمان گرنگی و سەنگ و قورسایی هەبوو لە فێستیڤاڵەکەدا، گرنگی هەبوو لەڕووی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەری و کەلتووری و ئاشنابوون و ناساندنی کەلتوور و فەرهەنگی کورد بە گەلانی دونیا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەپێی وتەی  لیژنە و سەرۆکی فێستیڤاڵ ئێمە وەکو کورد و وەکو تیپەکەمان باشترین نمایشمان پێشکەشکرد و جیاوازبووین لە تیپ و نەتەوەکانی تر”.

بابەتی پێشتر

لیژنەی سامانە سروشتییەکان: کار بە پێشنیازەکانمان بکرێت گرانیی بەنزین نامێنێت

بابەتی دواتر

دەستەی زانایانی مسوڵمان لە عێراق پەكەكە بە "تیرۆریست" ناوزەددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکانەوە ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان ڕایگەیاند، “لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی ئەو هەڵمەتە…
Total
0
Share