هاتوچۆی کۆیە: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسیش بریندرابوون.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاتوچۆی کۆیەدا هاتووە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە – هەولێر لە دۆڵی سماقوڵی لە نزیک گوندی سوسێ، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی هیوندای ئەلەنترا و ترێلە مێرسیدسدا ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووداوەکەدا کەسێک کە سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە گیانیلەدەدستداوە و دوو شۆفێرەکەش برینداربوون.

بەپێی هاتوچۆی کۆیە، ڕووداوەکە بەهۆی پێشکەوتنی هەڵە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلی ترێلەکە، کە شۆفێرەکەی خەڵکی وڵاتی تورکیایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ‏دەكەن

فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان داوادەكەن كۆبوونەوەی پەرلەمان ‏ئەنجامبدرێت و پرسی هەڵبژاردن یەكلابكرێتەوە لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بە ‏هەمواركردنی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە مەترسیی داڕمانی تونێلی ماوەران دەکەن بەهۆی…
Total
0
Share