سەرەڕای ئەوەی جەستەی مرۆڤ بەجۆرێكە هەر ئەندامێك ڕۆڵی خۆی هەیە، بەڵام هەندێك بەشی ناپێویستیش هەن، وەك ئەوەی زانایان دەیڵێن.
ئەو ئەندامانە پێدەچێت لە ڕابردوودا سودبەخش بووبن و لەئێستادا ڕۆڵیان نەماوە.
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ 5 ئەندام هەن كە جەستەت دەتوانێت بەبێ ئەوان بمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی بەهیچ جۆرێك هاوسەنگی تێكبچێت.
یەكەمیان، ددانی هەشتەم، پیتر ئێس ئۆنگر، زانای ئەنسرۆپۆلۆجیای ددان و زانای زیندەوەر دەڵێت، سێ لەسەر چوارمان بەدەست ئەو ددانەوە دەناڵێنین، هۆكاری بوونیشی شیدەكاتەوە كە هاوكاری مرۆڤ بووە لە ڕابردوودا لە لێكردنەوە و پچڕاندنی خواردنی ڕەق و جیڕ، دەشڵێت، ئەم ددانانە لەئێستادا گونجاونین بۆ شەویلگەمان.
ژیان بێ ئەو بەردەوام دەبێت
دووەم، ڕیخۆڵەكوێرە، بەپێی توێژینەوەكە ناپێویستە و بەڵگەش بۆ ئەوە بەردەوامیی ژیانە بەشێوەیەكی سروشتی پاش لێكردنەوەی، تائێستاش ڕوون نییە ڕۆڵی لە جەستەی مرۆڤدا چییە؟، بەپێی هەندێك لە ئەگەرەكان كە دكتۆر جای ئیلعاد، پسپۆڕی نەشتەرگەری ئاشكرایكردووە، ڕیخۆڵەكوێرە ڕۆڵێكی دیاریكراوی لە سیستمی بەرگریی لەشدا هەیە.
كۆئەندامی جاكبسۆن كە لەنێوان لووت و دەمدایە، لە مرۆڤدا هەیە، هاوشێوەی ماسی، نەهەنگ، شەمشەمەكوێرە و مەیمون و بەپێی چەندین توێژینەوە هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ئەو ئەندامە و كۆئەندامی دەماری مرۆڤدا نییە و بەوەش پێویست نییە.
چوارەم، ماسوولكەی مووچوڕكە، ئەو خاڵە بچووكانەن كە لەسەر پێست دەردەكەون لە حاڵەتی هەستكردن بە ترس و سەرما، بەشێوەیەكی گشتی، ماسوولكەكە سوودی نییە.
دوایینیان، ماسوولكەكانی گوێچكەن، ئەگەر بتوانیت جووڵە بە گوێچكەكانت بكەیت، ئەگەری هەیە ماسوولكەكانی گوێچكەت زۆر بەهێزبن، ئەم توانا سەرسووڕهێنەرە هیچ تایبەتمەندییەكی فسیۆلۆجی لای مرۆڤی ئەمڕۆ نییە.
دكتۆر جیرتی دەڵێت، زۆرێك لە گیاندارەكان ئەم ماسوولكانە بەكاردەهێنن بۆ جووڵەپێكردنی گوێچكەكانیان، هەر كەسێك سەگ یان پشیلەی بەخێوكردبێت، یان تێبینی جووڵەكانی ئەو گیاندارانەی كردبێت بینیویەتی، بەڵام بەهەر جۆرێك بێت پێویست نییە.
س: ئەلعەرەبییە