پێنج خۆراك كە تووشی جەڵتەی مەترسیدارت دەكەن

پسپۆڕانی خۆراك، هۆشداری لە مەترسیداریی زۆرخواردنی پێنج جۆر خواردەمەنی دەدەن و دەڵێن، تووشی جەڵتەی مەترسیدارت دەكەن.

وەك توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرایكردووە، ئەو خۆراكانە بریتین لە خواردەمەنیی دروستكراو، نانی سپی، خواردەمەنیی خێرا و لەقتوونراو، پەتاتەی سوورەوەكراو، لەگەڵ خواردنەوە گازییەكان، شیرینی، گۆشتی سوور و گۆشتی دەستكاریكراو، ڕۆنی گۆڕاو و كەرەی دەستكرد.

ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری “American Journal of Epidemiology”دا بڵاوكراوەتەوە و توێژەران دەڵێن، زۆرخواردنی ئەو جۆرانەی خۆراك و خواردەمەنی، دەبێتەهۆی كۆبوونەوەی چەوری لە خوێنبەرەكاندا، ئەنجامەكەشی بە تێپەڕبوونی كات، دروستبوونی جەڵتەی مەترسیدار دەبێت.

توێژینەوەكە مەترسیی دیكەی ئەو خواردەمەنییانەی ئاشكراكردووە و پێیوایە دەبنەهۆی هەوكردنی جەستە و تێكدانی خانەكان و بەرزەپەستانی خوێن و تەنانەت جەڵتەی ئەو خوێنبەرانەی لە قووڵایی جەستەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی باری لەناكاو بەهۆی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون درێژدەكاتەوە

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، رێكخراوەكەیان پێیوایە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “ئاوڵەی مەیمون” بە جیهاندا پێویستی بە درێژكردنەوەی باری لەناكاوی…
Total
0
Share