وەزیرێك: لوبنان لە تەنگژەیەكی گەورەدایە

لوبنان

وەزیری كاری لوبنان ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی لە تەنگژەیەكی گەورەدایە و دەشڵێت، حكومەت تاوتوێی دۆخی كار دەكات.

مستەفا بیرم، وەزیری كاری لوبنان ڕایگەیاند، بەشێوەیەكی هاوسەنگی كاردەكەن، هاوسەنگی و ڕوانینی تەواو ویستراون و بەپێی ئەو ستراتیژە كار دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی حكومەت داوای دیاریكردنی كەمترین كرێی لە كەرتی تایبەت كردووە، وردەكارییەكەش جێدەهێڵن بۆ وتووێژی زانستی.

بەپێی وتەی وەزیری كار لەلایەن حكومەتەوە تاوتوێی پرسەكانی گواستنەوە و هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ كەرتی گشتی و كەرتی خوێندن و نەخۆشخانە حكومییەكان و دامەزراوە و ئیدارە گشتییەكان دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو قەیرانەی ڕووی لە وڵاتەكە كردووە و بە “تەنگژەی گەورە” ناویبرد.

جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی ڕزگاركردنی ئەو كرێكارانەی زۆرترین زیانیان بەركەوتووە، لەگەڵ هەوڵدان بۆ فەراهەمكردنی هەلی كار لەڕێی هەمواری ڕێژەی كاری خەڵكی لوبنان بەراورد بە كەسانی بیانی لە سەرجەم كەرتەكاندا.

وتەكانی ئەو وەزیرە لەكاتێكدایە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە وڵاتەكە بە قەیرانێكی قوڵی سیاسی و ئابوریدا تێپەڕدەبێت، تەقینەوە گەورەكەی ساڵی ڕابردووی بەندەری بەیروت سەرەتای دەركەوتن و گەورەیی قەیرانەكەی نیشاندا.

وڵاتەكە لەئێستادا بەدەست دابەزینی بەهای لیرە، كەمبوونەوەی هەلی كار و ململانێی نێوان گروپ و هێزەكانەوە دەناڵێنێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا و ئەوروپا قسەیان لەسەر ئەگەری دەركردنی بالیۆزەكانیان لە توركیا هەیە

بابەتی دواتر

کۆرۆنا کاریگەری لەسەر یادگەی کەسانی تووشبوو دروستدەکات تەنانەت گەنجانیش

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share