بەرپرسێكی ئیسرائیلی: ئێران لە بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزیكدەبێتەوە

تاران-ی پایتەختی ئێران

سەرچاوەیەكی دیپلۆماسیی ئیسرائیلی دەڵێت، ئێران نزیكە لە بەدەستهێنانی بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، لەگەڵ بەردەوامی وەستانی وتوێژەكان دەربارەی گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015.

ڕۆژنامەی (جروزالیم پۆست) لە زاری سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئێران نزیكدەبێتەوە لە بەدەستهێنانی بڕێكی گەورەی یۆرانیۆمی پیتێندراو، ئەمەش واتە بڕی پێویست بۆ دروستكردنی بۆمبێك، كە هێڵی سوورە و لایەنە ڕۆژئاواییەكان كردوویانەتە ناو گفتوگۆكانەوە.

وتیشی، “لەكاتێكدا ئێران هێشتا دەستینەكردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماددەیەك كە گونجاوبێت بۆ دروستكردنی چەك بە پوختی 90%، بڕێكی زۆرتری یۆرانیۆمی پیتێندراو بە پوختی كەمتر ڕەنگە بەسبێت بۆ دروستكردنی بۆمب”.

بەپێی هەڵسەنگاندنی ئیسرائیل، ئێران لە بەدەستهێنانی بڕێكی زۆری یۆرانیۆمی پیتێندراو بە ڕێژەی 60% نزیكدەبێتەوە.

چەند هەفتەیەكە وتوێژەكان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا دەربارەی گەڕانەوەی ئەمریكا و ئێران بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی هاوبەشی ساڵی 2015 وەستاوە، بەهۆی داواكاری ئێران بە لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێكخراوە بیانییەكان لەلایەن ئەمریكاوە.

ئەمریكاش تائێستا بە فەرمی وەڵامی ئەو داوایەی نەداوەتەوە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتی، جۆ بادین فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بە “ڕێكخراوێكی تیرۆرستی” دەزانێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
زیاتر ببینە

هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی مەشقکردنی سەربازانی تاڵیباندا کەوتووەتەخوارەوە و سێ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی…
Total
0
Share