ئۆپۆزسیۆنی سوریا فڕۆکەخانەی حەڵەبی کۆنتڕۆڵکرد

گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەی حەڵەبیان راگەیاند.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویانکردەوە، لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی زۆر لە خاکی حەڵەب دەستبەسەر فڕۆکەخانەی شارەکەدا گیراوە.

لە دوای هەڵگیرسانی شەڕ لە سوریا لە ساڵی 2011، ئەمە یەکەمجارە گروپە چەکدارەکان بتوانن فڕۆکەخانەی حەڵەب کۆنتڕۆڵبکەن.

فڕۆکەخانەی حەڵەب دووەمین فڕۆکەخانەی گەورەی سوریایە لە دوای فڕۆکەخانەی دیمەشق و رووبەرەکەی سێ کیلۆمەترە، لە دووری 10 کیلۆمەتر لە ناوەڕاستی شارەکە بونیادنراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلهام ئەحمەد: چەکدارانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن

بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت، چەکدارانی سەر بە دیمەشق هەواڵی ناڕست بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن.…
Total
0
Share