وەزارەتی کشتوکاڵ پێداچوونەوە بە نرخ و هێنان و بردنی هێلکەدا دەکات لە هەولێر

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بە میکانزمی نرخ و شێوازی هێنان و بردنی هێلکە دەکەن، لە پارێزگای هەولێر.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەنێوان بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بڕیاردرا بە دروستکردنی لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی میکازمی نرخ و هێنان و بردنی هێلکەی خواردن.

ئامانجی ئەم کۆبونەوەیە بۆ پەرەپێدانی کاروبارە هاوبەشەکانی پەیوەست بە کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان بووە، بە تایبەت یەکخستنی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین لە ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی بەرهەمی جوتیاران و خاوەن پرۆژەکان لە بازاڕەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیەکان بۆ پێشخستنی پرۆسەی ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.

لەو کۆبوونەوەیەدا بۆچوون و تێبینی خاوەن کێڵگەکان وەرگیراوە و بڕیاردراوە لیژنەی هاوبەشی دانانی نرخ و ڕێکخستنی هێنان و بردنی هێلکەی خواردن بەمیکانیزمی دیاریکردنی نرخ و ساغکردنەوەی هێلکەی خواردن لە پارێزگای هەولێردا بچنەوە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی سوریا 24 کەسی بە تۆمەتی ئاگرخستنەوە لەسێدارەدا

بابەتی دواتر

دەنگەکانی وێستگەیەک لە هەولێر دەژمێردرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share