دەنگەکانی وێستگەیەک لە هەولێر دەژمێردرێنەوە

نوسەرێك: ئەنجامە بەراییەكان عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئامێزە عەرەبییەكەی

دوای ئەوەی جارێکی دیکە 181 تانە لە پارێزگاکانی عێراقەوە خرانەوە بەردەم ئەنجومەنی کۆمسیاران، تەنها حەوت تانەیان وەرگیرا و یەکێک لە تانەکان لە هەولێرە، کە پێویستە دەنگەکانی وێستگەیەک بەدەستی بژمێردرێتەوە.

نوسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان – لقی هەولێر، ڕایگەیاند، “ڕۆژی پێنجشەممە 181 تانە دراوەتە دەستی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و لەو ژمارەیە 174 تانە ڕەتکراوەتەوە و تەنها حەوت تانە وەرگیراوە”.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆن دوو تانە لە بەغداد و یەک تانە لە بەسرە و یەک تانە لە هەولێر و سێ تانە لە نەینەوا وەرگیراون و دەنگەکان بە دەستی دەژمێردرێنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی میدیا و پەیوەندیی جەماوەری لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، “ئەو تانانەی لە یەكەم ئەنجامی ڕاگەیەندراوی هەڵبژاردن دراون، ژمارەیان 1360 تانەبووە”.

وتیشی، “هەموو ئەو تانانە بەرزكرانەوە بۆ دەستەی دادوەری و ئەویش ڕۆڵی خۆی بەجێگەیاند و وەڵامی تانەكانی دایەوە و ڕەتیكردنەوە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ پێداچوونەوە بە نرخ و هێنان و بردنی هێلکەدا دەکات لە هەولێر

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم بڕی نەوتی دیاریکراو بۆ پارێزگاکان ئاشكرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share