پۆلیسی ڕاپەڕین هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە پەیجێکی سێبەرەوە هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە فلاش میمۆرییەکی بنکەیەکی دەنگدان ڕفێندراوە، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکی خۆیان بەردەوامن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕیندا هاتووە، ” لە پەیجێکی سێبەر دور لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەفسەرێک و 4 کارمەندی پۆلیس و کارمەندێکی کۆمسیۆن میمۆری و فلاشی ناوەندێکی دەنگدانیان لە ڕانیە ڕفاندووە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە، بە پێچەوانەوە ئەرکی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیس پاراستنی فلاش و میمۆریەکانی هەڵبژاردن و پاراستنی دەنگی دەنگدەرانە تا گەیشتنیان بە شوێنی مەبەست، بۆیە ئەم دەنگۆیە دورە لە ڕاستی”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان ڕایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە هەڵبژاردنەکەدا ڕووینەداوە و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بە ئەمانەتەوە دەنگی دەنگدەران دەپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەخەدەشە: قبوڵناكەین پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال، جەختدەكاتەوە قبوڵناكەن پارتی بەناوی شەنگالەوە دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكات. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی…
Total
0
Share