لە سلێمانی 11 خوێندکار مامۆستایەکیان بەردەکەوێت

بەپێی ئامارێک کە پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکە لە کەرتی پەروەردە لە لە 30 ساڵی ڕابردوودا، دەردەکەوێت هەر 11 خوێندکار مامۆستایەکیان بەردەکەوێت.

بەپێی ئامارەکە، لە سلێمانی ڕێژەی ئەو منداڵانەی لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەخرێتەبەر خوێندن %100ە و توانای خوێندن و نووسین بۆ تەمەن (15-24) ساڵ (99٪)یە.

ئامارەکە ڕێژەی ئاستی خوێندن لە پارێزگاکە نیشاندەدات و ئاشكرایکردووە:

– توانای خوێندنەوە و نووسین بۆ تەمەن (10) ساڵ و زیاتر (77٪)ە.

– ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر خوێندنگەیەک بریتییە لە (216) خوێندكار.

– ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر مامۆستایەک (11) خوێندكارە.

– ڕێژەی خوێندكار بۆ هەر پۆلێک (19) خوێندكارە.

– ڕێژەی خاوەن بڕوانامەی سەرەتایی %28ـە.

– بڕوانامەی ناوەندی 18٪

– بڕوانامەی ئامادەیی 12 ٪

– لە سلێمانیدا بەگشتی ئەوانەی بڕوانامەی پاش ئامادەییان هەیە ڕێژەی (7,5٪)ی هاووڵاتیان پێکدەهێنن.

هەر بەپێی ئامارەکە تێکڕای ساڵانی بەردەوامبوون لەسەر خوێندن (13) ساڵ و کۆی ساڵانی خوێندن (14) ساڵن، کە بەرزترینن لەسەر ئاستی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی  تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share