مافیا یاخیبووەكەی توركیا دەركەوتەوە و هەڕەشە لە سیاسییەكانی قوبرسی توركی دەكات

مافیا یاخیبووەكەی توركیا هەڕەشە لە سیاسییەكانی قوبڕسە توركییەكە دەكات و دەڵێت، “ئێوە تیاچوون، بەڵگەنامە و تۆمار و ڤیدیۆكان بڵاودەكەمەوە”.

سیدات بەكیر، ئەو سەركردەی مافیایەی ماوەیەكە لە دەوڵەتی توركیا و دەسەڵاتەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان یاخیبووە و بە كۆمەڵێك ڤیدیۆ نهێنیی “تیرۆری دەوڵەت”، “بازرگانیی ماددەی هۆشبەر” و چەند پرسێكی دیكەی ئاشكراكرد، هەڕەشە لە نەیارە سیاسییەكانی دەكات و دەڵێت، “ئێوە تیاچوون، بەڵگەنامەكانم لایە”.

بەكیر تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هەڕەشە دەكات لەو كەسایەتییە سیاسییانەی بەشە توركییەكەی قوبڕس كە هێرشیدەكەنەسەری و دەڵێت، “ئێوەی سیاسییەكانی قوبڕس هاوكاریتان لەگەڵ مافیاكانی مەوادی هۆشبەر و گەورە هەڵسووڕێنەرانی بارمتە و گرەوی نایاساییدا دەكرد و پشتیوانیی ئەو پیلانگێڕییە دەكەن كە لەناو توركیادا لەدژی من دەكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “كۆتاییتان پێهات و تیاداچوون، ئەرشیڤەكانم دەستكەوتووە، ئێوە ڕووبەڕووم بوونەوە و منیش ئاشكراتان دەكەم، هەر كەسێك شەرمەزاری كارەكانیەتی با دەستلەكاربكێشێتەوە و بڕوات”.

سیدات بەكیر لە تویتێكی تردا دەڵێت، “ئەو گرتە و تۆمار و بەڵگەنامانەی لەبارەی ئێوەوە دەستمكەوتوون هێندە ئابڕووبەرانەن ناكرێت لە هەژماری خۆمەوە بڵاویانبكەمەوە، بۆیە لەڕێگەی هەژمارێكی نوێوە بەناوی ” Deli Çavuş”ـەوە بڵاویاندەكەمەوە”.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەکان بە بڕیارێکی دیکە هەوڵی هەرزانکردنی بەنزین دەدات

بابەتی دواتر

نزیکەی 50 قومارچی لە دهۆک دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share