ئەو هێلکەیەی دەهێنرێتە عێراقەوە هۆکاری شێرپەنجەن

تەبەقی هێلکە

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لەو هێلکەیە دەکەن کە هەناردەی عێراق و تایوانی دەکەن، ئەوەش بەهۆی دۆزینەوەی دژە زیندەی Nitrofurans “نیترۆفوران” کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان کۆنترۆڵ و رێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنی هێلکە، بەهۆی ئەوەی فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە ئەم ماددەیەیان تێدایە زیاتر لە 20 ساڵە قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا و لایەنی تەکنیکی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن”.

بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ، “پیشەسازیی هێلکەی تورکیا لە دامەزراوەی مۆدێرن بەرهەمدەهێنرێت، لە سێ بەهێزترین هەناردەکارانین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرمانسوڕما کە 20 ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک دژە زیندەی “نایترۆفوران” کە قەدەغەکرابوون لە تورکیا لە وەجبەیەک هێلکەدا بینرا کە هەناردە کرابوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share