نزیکەی 50 قومارچی لە دهۆک دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەکدا 49 کەس بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی 389ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک وردەكاریی دەستگیركردنی قومارچییەكانی ڕایگەیاند، “21 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی مەدەنی دهۆکەوە لە (ئەڤرۆ سیتی) دەستگیرکراون”، هەروەها “17 قومارچیی دیکە لەلایەن پۆلیسی بنکەی سەرهەڵدان دەستگیرکراون”.

وتەبێژەكەی پۆلیسی دهۆک ئاشكراشیكردووە، بنکەی پۆلیسی نەورۆز توانیویانە دەستبەسەر 9 لاپتۆپدا بگرن، کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی قوماریان پێکراوە”.

پۆلیسی دهۆک ڕاشیگەیاندووە، “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و ڕایانگەیاندووە قوماری جۆری پۆکەر و تیمۆ و نەشرە-یان کردووە”.

بەپێی ماددەی (389)ی سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969) هەموارکراو، ئەوکەسەی قومارکردنی بەسەردا ساغدەبێتەوە، بە گرتن یان پێبژاردنی دارایی سزادەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share