(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، به‌رشلۆنه‌ و ڕێدبوڵ سالزبۆرگ‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداری یانه‌ی داینه‌مۆ کیێڤی ئۆکرانی کرد، ئه‌ستێره‌کانی ڕۆناڵد کومان یارییه‌که‌یان به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کۆتایی پێبهێنا.

گۆڵه‌که‌ی بارسا له‌ خوله‌کی 36 له‌لایه‌ن جێرارد پیکێی به‌رگریکاره‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، یانه‌ی ڕێدبۆڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی له‌ ڕێدبوڵ ئارینا میوانداریی ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (3-1) له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ڕێدبوڵ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ڕێدبوڵ‌ له‌خوله‌که‌کانی سێ، 65، 77 له‌لایه‌ن که‌ریم عه‌زیمی و نوح ئوکافوره‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی میوان له‌ خوله‌کی 15 له‌لایه‌ن لوکاس نمیشاوه‌ تۆمارکرا.

بابەتی پێشتر

ڤیتامین دی ڕێگری لە قەڵەوبوون دەكات

بابەتی دواتر

یەكێتی گۆڕانكاری لە پۆستە حزبییەكانی كەركوكدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share