ڕیاڵ مەدرید لەبارەی مباپێ-وە بڕیاری کۆتاییدا

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەپێناو گواستنەوەی کیلیان مباپێ بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ پاریس سان جێرمان ناچێتە دۆخی ململانێی داراییەوە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە لەگەڵ ئەو کەسایەتییانە کۆبوونەوەی ئەنجامداوە کە پەیوەندییان بە کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسییەوە هەیە، هەروەها لەتوانایاندایە دەرگای گواستنەوەی یاریزانەکە بەڕووی یانەی پاریس سان جێرماندا بکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ ڕاگەیاندووە، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان و ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەكە ناکەونە حاڵەتی جەنگەوە، یاخود هەر ململانێیەکی دارایی، مەگەر هەنگاوی یاخیبوون و یەکلاییکردنەوەی داهاتووی یاریزانەکە لەلایەن خودی خۆیەوە یەکلایینەکرێتەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، مباپێ لەدوای یورۆ 2020 بە ئیدارەی پاریسی ڕاگەیاندووە، بۆندەکەی نوێناکاتەوە و ڕاستەوخۆ پشووی هاوینەی وەرگرتووە، بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە (تەموز) بگەڕێتەوە سەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان، لێرەدا پاریس دەکەوێتە بەردەم دوو بژاردە.

یەکەم: فرۆشتنی و بەدەستهێنانی 150 ملیۆن یورۆی پێویست بۆ هاوتاکردنەوەی خەرجی و داهات.

دووەم: بەردەوامیپێدان و دەستبەرداربوون لێی لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر.

بابەتی پێشتر

سێ ڕوبەڕوبوونەوەی تاکە کەسی فاینەڵی یورۆ 2020 یەکلاییدەکەنەوە

بابەتی دواتر

مۆندیال بە ژمارە.. چوار یاریزان لە بەشداریکردندا ڕیکۆردیان شکاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share