بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانەدا دوو هەڵەی گەورەی کرد

یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 یەکێکبوو لە یانە کاراکان، توانییان لەماوەیەکی دیاریکراودا چوار یاریزان بۆ پێکهاتەکەیان دابینبکەن.

سەرەڕای لێزانی و شارەزایی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە و ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە کەتەلۆنییەکە، بەڵام دوو هەڵەی گەورەیان ئەنجامدا، بەوهۆیەشەوە زیانی دارایی و وەرزشی بەر یانە کەتەلۆنییەکە دەکەوێت.

 

یەکەم: نەکڕینی بەرگریکارێک بۆ باڵی چەپ

یانەی بەرشلۆنە بەتەنها خاوەنی جۆردی ئەلبا-یە لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ، ئەلێکس باڵدی لاوێکی بەهرەدارە، بەڵام کەمئەزموونە، لەهەمان کاتدا سێرجینیۆ دێست تواناکانی بەپێی پیویست نەبوون، یانە بەگشتی پێویستی بە جێگرەوەیەکی گونجاو بووە بۆ ئەلبا، بەڵام بەهیچ شێوەیەک هەوڵەکانیان بەو ئاڕاستەیە دەستپێنەکرد.

 

دووەم: نەفرۆشتنی دێمبیلی

بەرشلۆنە لە فرۆشتنی عوسمان دێمبیلی شکستیهێنا، لە بەرامبەردا سەرکەوتووبوون لە کڕینی سێ هێرشبەر “ئۆبامیانگ، تۆرێس، تراوری”، ئەوەش وادەکات بوون و نەبوونی یاریزانە فەرەنسییەکە وەک یەک بێت.

بەهۆی ئەم شکستەوە، ئیدارەی بارسا ناچارە بۆ پێنج مانگی داهاتوو بڕی هەشت ملیۆن پێشکەشی عوسمان دێمبیلی بکات، لەدوای ئەو وادەیەش دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

پێنج یانە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەکانی زستانەدا خەرجکردووە

بابەتی دواتر

چی لەبارەی ئەو 9 هەزار جۆری درەختەوە دەزانیت كە جیهان هەوڵی دۆزینەوەیان دەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share