شاژنی بەریتانیا ڕەتیکردەوە ناسناوی “پیری ساڵ” وەربگرێت

ئێلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا كە تەمەنی 95 ساڵە، ڕەتیکردەوە ناسناوی “پیری ساڵ” وەربگرێت کە ناسناوێکە دەبەخشرێتە کەسانی بەتەمەن، ئێلیزابێس دەڵێت، “پێموانییە پێوەرەکانی وەرگرتنی ناسناوەکەم تێدابێت”.

لە نامەی بەرپرسی نووسینگەکەی شاژندا هاتووە، “شاژن پێیوایە ئەو هەست بەو تەمەنە ڕاستەقینەیەی خۆی ناکات کە 95 ساڵە، بۆیە پێیوانییە ئەو پێوەرانەی ناسناوەکەیان لەسەر دەدرێت بیگرنەوە”.

پێشتر هەریەکە لە جۆن مەیجەر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، هونەرمەند دەیڤد هۆکنی و ئەکتەری بەریتانی ئۆلیڤیا دی هاڤیلاند ئەو ناسناوەیان وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەركرد

بابەتی دواتر

19 بانكی عێراق چوونە ڕیزبەندیی ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێرێک لە چین هەرا دەنێتەوە

شێوەی جیاوازی سەروقژی شێرێک لە باخچەی ئاژەڵانی گوانگژهۆ-ی چین مشتومڕی زۆری ناوەتەوە. بەرپرسانی باخچەکە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕەتیانکردووەتەوە “قژیان…
Total
0
Share