سەندیكای پزیشكان: زۆربەی ئەوانەی لە سەنتەرەكانی جوانكاریدا كاردەكەن پزیشك نین

سەندیكای پزیشكانی عێراق هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە سەنتەرەكانی جوانكاری دەكات و دەڵێت، “كۆتایی بەو بێسەروبەری و پشێوییە دەهێنین”.

جاسم عەزاوی نەقیبی سەندیكای پزیشكانی عێراق ڕایگەیاند، زۆرینەی سەنتەرەكانی جوانكاری لەلایەن كەسانێكەوە بەڕێوەدەبرێن كە پزیشك نین و لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و ئەو كارە دەكەن.

ماوەیەكە چەندین كەس بەهۆی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە لە سەنتەرەكانی جوانكاری لە شارەكانی عێراقدا مردوون و چەندین كەسیش دووچاری شێواوی و گرفتی تەندروستی بوونەتەوە.

عەزاوی جەختیكردەوە كە بەشێكی زۆری سەنتەرەكانی جوانكاری مۆڵەتیان نییە و زۆرینەیان لە بەغدادن، “بۆیە كۆتایی بەو پشێوییە دەهێنین و بەمنزیكانە هەڵمەتێك لە هەموو شارەكان بەرامبەر بەو سەنتەرانە بەرپادەكەین و دایاندەخەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share