دووانەیەكی پێكەوەنووساو یەك كاردەكەن و دوو مووچە وەردەگرن

سۆهنا و مۆهنا لەكاتی كاركردندا

دووانەیەكی پێكەوەنووساوی هندی، كە تەمەنیان 19 ساڵە، یەكەم هەلی كاریان لە ‏ویلایەتی بنجاب-ی هندستان بەدەستهێنا، ئەو كۆمپانیایەی هەلی كارەكەی ڕەخساندووە ‏دەڵێت، دوو براكە (دووانە پێكەوەنووساوەكە) دوو مووچەی جیاوازیان دەبێت.‏

ڕۆژنامەی ئیندپێندت-ی بەریتانی بڵاویكردەوە، هەردوو برا (سۆهنا) و (مۆهنا) لە شاری ‏ئەمریتسار-ی هندی لەدایكبوون و دایك و باوكیان لەكاتی لەدایكبوونیانەوە وازیان ‏لێهێناون.‏

بەهۆی پێكەوەنووسانیانەوە دوو براكە ترسیان هەبوو بەهیچ جۆرێك كاریان دەستنەكەوێت، ‏بەڵام بەمدواییە وەك كارمەندی كارەبا كاریان دەستكەوت، كە خۆیان بە “خەون” ‏ناویدەبەن.‏

كۆمپانیای ‏Punjab State Power Corporationی سنووردار كارەكەی بۆ خستنەڕوو ‏بە مووچەی مانگانەی 10 هەزار ڕوپێی هندی (120 یۆرۆ).‏

هەردوو براكە، پاش دامەزراندنیان ڕایانگەیاند، “سوپاسگوزاری حكومەتی بنجاب-ین بۆ ‏هەڵسەنگاندنی تواناكانمان”.‏

بەپێی وتەی مامۆستایانی ئەو پەناگەیەی دوو براكە تیایدا گەورە بوون، دایك و باوكیان لە ‏تەمەنی دوو مانگییەوە وازیان لێهێناون، دووانەكەش لە منداڵییانەوە گرنگییان بە ‏چاككردنەوەی كەلوپەلە كارەباییەكان داوە.‏

كاتێك دوو براكە لە ساڵی 2003 لەدایكبوون، پزیشكان وتیان خاوەن دوو دڵی جیاواز و ‏چوار دەست و دوو گورچیلە و دوو دڕكە پەتكی جیاوازن، بەڵام یەك جگەر و زراو و ‏سپڵ و دوو قاچیان هەیە.‏

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: ژەهراویبوونی هەوا بووەتەهۆی 1.8 ملیۆن حاڵەتی مردن لە جیهاندا

بابەتی دواتر

ئۆمیكرۆن ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتى "گرامى"ی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەشتی بەریەك كەوتن

له‌ كه‌ناراوه‌كانی دەریای مارمارا، لە بەندەری ڤارنای بولگاریا، دوو كه‌شی به‌ریه‌ك كه‌وتن. بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، ئەمڕۆ کەشتییه‌كی…
Total
2
Share