تۆڕی ‏CNN‏ بەهۆی “گێچەڵی سێکسی”یەوە بێژەرێكی دەركرد

تۆڕی ‏CNNی هەواڵی، بڕیاری دەرکردنی یەکێک لە بێژەرە دیارەکانی کەناڵەکەی دا، ‏بەهۆی تێوەگلانی لە هاوکاریکردنی براکەی، کە حاکمی ویلایەتی نیویۆرکە، لە ‏دۆسیەیەکی پەیوەنیدار بە “گێچەڵی سێکسی”.‏

CNNی ئەمریکی ئاشکرایکرد، کریستۆڤەر کۆمۆ-ی بێژەر لە کارەکەی دەرکراوە، بەهۆی ‏ئەوەی بەرگری و هاوکاریی ئەندرۆ کۆمۆ-ی برای کردووە، کە حاکمی ویلایەتی ‏نیویۆرکە و تێوەگلاوە لە دۆسیەیەکی “گێچەڵی سێکسی”. ‏

کەناڵەكە دەشڵێت، نووسینگەی پارێزەرەکانیان ئاگادارکردبووەوە بۆ بەدواداچوون لە ‏هەوڵەکانی ئەو بێژەرەیان لە هاوکاریکردنی براکەی، دواتر بەپێی ئەو زانیاری و ‏داتایانەی لە نووسینگەی داواکاری گشتیی نیویۆرکەوە پێیانگەیشتووە، دەرکەوتووە، ئەو ‏بێژەرە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە هاوکاریکردنی براکەی و بەرگریكردن لێی. ‏

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی ‏CNN‏ بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بڕیارەکە ‏جێبەجێدەکرێت و کۆتایی بە خزمەتی کریستۆڤەر کۆمۆ دەهێنرێت. ‏

لە مانگی تشرینی یەکەمدا دادگای نیویۆرک ئەندرۆ کۆمۆ حاکمی ویلایەتەكەی ‏تۆمەتبارکرد بە گێچەڵی سێکسی بەرامبەر ژنێک.‏

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەست بە گۆڕینی ژمارەیەك سەرۆك زانكۆ دەكات

بابەتی دواتر

دامەزراوەیەكی ئەمریكی بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق بۆ ئەمریكا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share