بەریتانیا بەوردی چاودێریی گۆڕاوێكی نوێی كۆرۆنا دەكات

بە لقێكی گۆڕاوی دەلتا دادەنرێت

حكومەتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بەوردی چاودێریی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات، ئەمەش هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەكەدا.

گۆڕاوی (AY4.2) بە لقێكی جۆری (دەلتا) دادەنرێت كە دژوارترین جۆری كۆرۆنایە و سەرەتا لە هندستان دەركەوت و بووە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە كۆتاییەكانی بەهار و سەرەتای هاوینی ڕابردوو.

بەپێی ڕاپۆرتەكانی ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی لە شانشینی یەكگرتوو، (AY4.2) لە ئینگلتەرا بڵاوبووەتەوە و لەئێستادا نزیكەی 6%ی سەرجەم حاڵەتەكانی وڵاتەكەیە، بەپێی نوێترین ئامارەكانی كۆتایی ئەیلولی ڕابردوو.

وتەبێژ بەناوی حكومەت وتی، “بەوردی چاودێریی گۆڕاوە نوێیەكە دەكەین و دوودڵ نابین لە گرتنەبەری ڕێوشوێن ئەگەر پێویست بكات”. بەڵام دوپاتیكردەوە، “هیچ ئاماژەیەك نییە بەوەی بەخێراییەكی زۆرتر بڵاودەبێتەوە”.

لای خۆیەوە فرانسوا پالو، بەڕێوەبەری پەیمانگای زانستی بۆماوەیی لە زانكۆی كالیفۆڕنیا وتی، گۆڕاوە نوێیەكە هۆكار نییە بۆ بەرزبوونەوەی ئەمدواییەی ژمارەی تووشبووان لە شانشینی یەكگرتوو.

ئەوەشی وت، دەركەوتنی دۆخێكی هاوشێوەی دەركەوتنی هەردوو گۆڕاوی (ئەلفا) و (دەلتا) دروستناكات كە زیاتر قابیلی گواستنەوە بوون (بەڕێژەی 50% یان زیاتر) لە سەرجەم جۆرەكانی ئەوكات.

بەمدواییە بەریتانیا زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی تیا ڕوویدا و 40 هەزاری ڕۆژانەی تیپەڕاند، ژمارەكە زۆر زیاتر لە تۆماركراوی ئەودوای ناوچەكانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

دادگای سلێمانی دروستکردنی بەنزینخانەیەکی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوندا ڕاگرت

بابەتی دواتر

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share