توێژینەوەیەک: وەرزشکردن ئازاری لەش کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی وەرزشکردن ئازاری درێژخایەنی جەستە کەمدەکاتەوە بە شێوەیەک پێویست بە بەکارهێنانی ئازارشکێنەکان ناکات.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری پلۆس وەن بڵاوکراوەتەوە، “تێیدا تویژەران لە دوو قۆناغدا کە ماوەی نێوان 7 – 8 ساڵیان لەنێواندایە، پێوانەی ئاستی دانبەخۆداگرتنی ئازاریان کردووە.

لە توێژینەوەکەدا کە 10 هەزار کەس بەشداریان تێداکردووە، داوایانلێکراوە ئاستی چالاکییە جەستەییەکانیان دیاری بکەن، (چالاکی سوک، جێگیر، بەهێز)، دواتر پێوانەی ئاستی دانبەخۆداگرتن لە بەرامبەر ئازاردا بۆ کراوە لە رێگەی هەڵسەنگاندنی فشاری سارد(CPT)، دەستیان دەخرایە ناو ئاوی ساردەوە بۆ ئەوەی بزانن تا چەند بەرگەی دەگرن.

توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی ئەو کەسانەی چالاکی جەستەیی باشتریان هەبووە، باشتر بەرگەی ئازاریان گرتووە، هەتا ئاستی چالاکی جەستە زۆرتر بێت ئاستی بەرگەگرتنەکە زۆرتر دەبێت.

توێژەران دەڵێن، لە توێژینەوەکەدا هەستمان نەکردووە جیاوازی لەنێوان ژنان و پیاواندا هەبێت لەم بابەتەدا، بەڵام پێدەچێت کاریگەری لەسەر ژنان کەمتر بێت.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: هەرێم دووچاری كێشەیەكی دیكە دەبێت

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولەکانى زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانى زمانی زانکۆکانی هەرێم راگەیەنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share