دادگای سلێمانی دروستکردنی بەنزینخانەیەکی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوندا ڕاگرت

دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی دروستکردنی بەنزینخانەیەکیان لەناو پڕۆژەکەدا ڕاگرت كە لەبنەڕەتدا شوێنی سەوازیی بوو.

ڕەمەزان نامق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،”دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە ناو پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون ناڕەزایەتی بەشداربووەکانی پرۆژەکەی لێکەوتەوە بەهۆی نزیکی لە یەکەنیشتەجێبوەکانيان”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “پرۆژەكە هۆكاری کەمکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی بوو، جگەلەوەش ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ وەرنەگیرابوو مۆڵەتی کارکردنیشی نیە”.

سەرۆكی لیژنەكە جەختی لەوەشكردووەتەوە دوای هەوڵەكان، “دادگا فەرمانیکرد بە ڕاگرتنی کارکردن لە پڕۆژەکەدا و ڕێگەگرتن لە پڕکردنی خەزانەکانی بەنزینخانەکە”.

ئاشكراشیكردووە، لە ڕێگەی دادگای کارگێری سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە بەرامبەر ئەو فەرمانگە و فەرمانبەرانە کەهۆکاربوون بۆ کارئاسانی لەدروستکرنی بەنزینخانەكە لەدەرەوەی یاسا و ڕێنماییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن یاخود نا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تائێستا بریار نەدراوە سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی ڕایسپاردن.. ئاسایشی سلێمانی كەسێكیان دەستگیركرد كە لە یانەیەكی شەوانە لە گەنجێكی داوە

قوباد تاڵەبانی، ئاسایشی سلێمانیی ڕاسپاردووە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە بكەن، كە تۆڕی میدیایی ئێستا شەوی ڕابردوو ڤیدیۆكەی بڵاوكردەوە…
Total
0
Share