توێژینەوەیەك: زۆرخواردنی ڤیتامین “C” گورچیلەكان وێراندەكات

تا ئێستا وەرگرتنی زۆرترین بڕی ڤیتامین سی بە سوودبەخش بۆ جەستە و تەندروستیی مرۆڤ زانراوە، بەڵام توێژینەوەیەكی زانستی هاوكێشەكەی پێچەوانەكردەوە و هۆشداری دەدات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی كە ناوەندی تەندروستیی ئەڵمانیا ئەنجامیداوە، زۆرخواردنی ئەو خواردەمەنییانەی ڤیتامین سی تیایاندا بە رێژەیەكی بەرز هەیە، یاخود وەرگرتنی ڤیتامین سی بە شێوەی حەب و نوقڵ، بە تێپەڕبوونی كات دەبێتەهۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.

ئەو كەسانەی دووچاری بەرزەفشاری خوێن و شەكرە بوون، ئەگەری دروستبوونی بەرد لە گورچیلەكانیاندا زیاترە وەك ئەنجامی توێژینەوە ئەڵمانییەكە ئاشكرایكردووە.

هاوكات پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریكا بۆ تەندروستی دەڵێت، “بڕی گونجاوی ڤیتامین سی كە مرۆڤ لە هەر رۆژێكدا وەریبگرێت، بریتییە لە 75 ملیگرام بۆ ژنان و 90 ملیگرام بۆ پیاوان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share