شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینیدەکات سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم باران ببارێت.

سادق عەتییە، كەشناسی عێراقی لە نووسینێكدا بڵاویكردووەتەوە، “کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە ئەمڕۆ ڕووی لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ھەرێمكردووە سبەینێ کاریگەرییەكەی بەلاوازی بەردەوامی دەبێت”.

ئاشكراشیكردووە، “سبەینێ لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین لە پاشنیوەڕۆ تا شەو ئەگەری بارانبارینی پچڕ پچڕ بەرێژەی مامناوەند هەیە”.

دەربارەی پلەکانی گەرمایش شارەزا کەشناسییەکە ڕوونییكردەوە”ڕۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای سارد لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەڕۆژی چوارشەمە بەدواوە بۆ ماوەیەکی باش بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنکی باکوور…
Total
0
Share