كەسێك بە تۆمەتی ڕفاندنی منداڵێك و هەوڵدان بۆ دەستدرێژیكردنەسەری دەستگیركرا

پۆلیسی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی “ڕفاندنی كچێكی سێ ساڵ و هەوڵدان بۆ دەستدێژیی سێكسی بۆسەری” لە واست دەستگیركراوە.

پۆلیسی شارەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك دەڵێت، لەلایەن بەشی ڕیشەكێشكردنی تاوانەوە تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركراوە، كە منداڵێكی سێ ساڵانی ڕفاندووە و هەوڵی دەستدرێژیی سێكسی داوە.

دەشڵێت، تۆمەتبار ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند دەكرێت بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.

لەلایەكی دیكەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی بازرگانێكی بە ئەندامەكانی جەستە لە بەغداد ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ئەمنی لە تویتەر، هێزێكی لیوای حەوتی فیرقەی دووەمی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەهاوبەشیی تیمێكی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد و نووسینگەی لێكۆڵینەوەی كەرخ بۆ ڕیشەكێشكردنی بازرگانی بە ئەندامەكانی جەستە، تۆمەتبارە داواكراوەكەیان لە ناوچەی بەیاع دەستگیركردووە.

بابەتی پێشتر

كۆمه‌ڵ بڕیاریدا به‌شداریی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق نەكات

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆی دیاردە کێ بە شایستەی باڵۆندۆر دەزانێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵڵای عێراق: بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە

کەتایبی حزبوڵڵای عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، “بڕیارەکە لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە…
Total
0
Share