سەڵاحەدین بەهادین: دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن

لە یادی لەدایكبوونی پەیامبەری ئیسلامدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بە ئایینی ئیسلامەوە بکەن.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕاشیگەیاندووە، “ڕاستییەكی تاڵ هەیە دەبێت لەم بۆنە پیرۆزەدا ڕاشكاوانە بیخەینەڕوو بەهیوای چاكسازی و ڕاستكردنەوەی واقعی نامۆ، كە ئەویش ئەوەیە دەسەڵاتدارانی هەرێم پێیانەوە دیارنییە شانازی بكەن بە ئایینی گەلەكەیانەوە و بە مێژووی سەروەریی گەلەكەمان و ئەو هەمووە مزگەوت و خانەقا و نوێژخوێن و سیما ئیسلامییەی كە 1400 ساڵە بووەتە نیشانە و شوناسی كورد”.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمەی مسوڵمانانی كوردستان و شوێنكەوتووی ئایینی ئیسلام پابەندین بە پەیام و تەعلیماتی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) و شانازی ئەكەین بە ئایینەكەمانەوە و بە مایەی سەربەرزی و پێشكەوتنی دەزانین، هەر لە پەیامەكەی ئەوەوە فەرهەنگ و بەرنامەی پێكەوەژیانی شوێنكەوتەی ئایین و ئایینزاو نەژاد و نەتەوەكان فێربوین و پەیڕەومان كردوە”.

بابەتی پێشتر

چێڵسی توخێل، یان دیواری بەرلین لە لەندەن

بابەتی دواتر

دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە چەند پارێزگایەك خۆپیشاندانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share