تەندروستیی هەرێم: رێکاری خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون رادەگەیەنین

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ رێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون رادەگەیەنین”.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، دوای تاوتوێکردن و شیکردنەوەی ئەم نەخۆشییە، چەندین خاڵی گرنگ گفتوگۆکران و بڕیاردرا کە سبەینێ رێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەکاری لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی رابگەیەندرێن، وە هەروەها بڕیاردرا لیژنەی باڵای یەک تەندروستی (One Health) کە لیژنەیەکی باڵای هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ دابنرێت.

باس لەوەش دەکات، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە رەوشی بڵاوبوونەوە یان سەرهەڵدانی نەخۆشیی ئاوەڵەی مەیمون کە ئێستا لە نزیکەی 25 دەوڵەتدا بوونی هەیە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، دوای تاوتوێکردن و شیکردنەوەی ئەم نەخۆشییە، چەندین خاڵی گرنگ گفتوگۆکران و بڕیاردرا کە سبەینێ رێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەکاری لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی رابگەیەندرێن، وە هەروەها بڕیاردرا لیژنەی باڵای یەک تەندروستی (One Health) کە لیژنەیەکی باڵای هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ دابنرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، بڕیاری سێیەم ئەوەبوو کە پەیامەکانی تەندروستی بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران دابنرێت بۆ هۆشیاریی تەندروستی و هەڵمەتی راگەیاندن و رۆشنبیریی تەندروستی، هەروەها ئامادەکاری دابینکردنی تێستی پشکنینی تاقیگەیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەنجامدەدرێت، لایەنە پەیوەندارەکان لەم رێکارانە ئاگاردەکرێنەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، “هاوڵاتییانی هەرێم ئاگاداردەکەینەوە کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو نییە و بە وردی چاودێریی دۆخی ئەم نەخۆشییە دەکەین”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 بكرێت

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێك بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، “پێویستە دەست بەجێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێندكاران و لاوان رۆحی ئەم كۆمەڵگەیەن و هەموو گۆڕانكاری و پێشكەوتنێك لەسەر دەستی ئەوان دێتەدی

لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هەمیشە پێمانوابووە خوێندكاران و…
Total
0
Share